فازڵ نەبی، نوێترین زانیاری لەبارەی بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم ئاشکرا دەکات
  2024-03-05       491       

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم نییە".

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و دەستووری عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوشێوەی یەک دەبێت و لە کاتی خۆیدا مووچەخۆران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".

ئاماژەی بەوەشدا،"ئەو دەرماڵە 150 هەزار دیناریەی کە دەنگۆی بڕینی هەیە راست نییە و هەمان دەرماڵەش لە لە عێراق بوونی هەیە، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم نییە".

ناوبراو بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستووەتەڕوو،"پێویستە تا کاتی تەواوبوونی پڕۆسەی جێگیرکردنی مووچە، هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر بەردەوامبوونی ناردنی 618 ملیارەکە لە پشکی هەرێم رێک بکەون و حکومەتی عێراقیش چاودێری بەردەوامی پڕۆسەکە بکات".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×