لە سۆران ماڵێک بەتەواوی سووتا و چوار کەسیش برینداربوون
  2024-03-06       142       

لە گوندێکی سنووری ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە بەهۆیەوە بەتەواوی سووتا و چوار کەسیش کە تێیدا ژیاون برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دیانا لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە ماڵێک لە گوندی دێلزیان، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام ماڵەکە بە تەواوی سووتا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی راپۆرتی تیمەکە، ئاگرەکە بەهۆی بێئاگابوون لە کردنەوەی دەمی غاز لە تەباخی ماڵەکە کەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی خێزانەکە بە رێژەی جیاواز برینداربوون، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە ڕێژەیەکی بەرز سووتاوە، جگە لەوەش زیانێکی زۆری ماددی بەدواوە بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×