ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێكی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆبونەوەیاندا لەگەڵ سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هەمو یارمەتی و پشتیوانییەكییان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوپاتكردەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پيشوازى له شاندێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد كه له كڵاوديۆ كۆردۆن، ياريده‌ده‌رى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن و كريستين مو‌سا، ياريده‌ده‌رى تايبه‌تى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له عێراق، پێكهاتبو.
سەرۆكایەتی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكارانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بون، ده‌رباره‌ى ڕێکارو ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕيان گۆڕييه‌وه كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕياره ڕۆژى 10ى حوزه‌يرانى داهاتو، ئه‌نجام بدرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، شاندى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان، خۆشحاڵيى خۆيان به دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى و هه‌مو يارمه‌تى و پشتيوانييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژدنه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوپات كرده‌وه.