لە رۆژئاوای كوردستان شەش چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیا كوژران
  2024-03-06       369       

یەپەژە رایگەیاند، لە سنوری شارۆچكەی منبج لە رۆژئاوای كوردستان هێرشیان كردۆتە سەر بارەگایەكی هێزەكانی توركیا لە ئاكامدا شەش چەكداریی میلیشیاكانی سەربە توركیا كوژراون.

ئاوێنە: یەكینەكانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 3ی ئەم مانگە، شەڕڤانانیان لە گوندی "شێخ ناسر" سەربە شارۆچكەی منبجی باكوری سوریا، هێرشیان كردۆتە سەر بارەگایەكی هێزەكانی توركیا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی هێرشەكەدا كە بەشەو ئەنجامدراوە شەش چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیا كوژراون و دەستیش بەسەر چەند چەكێكدا لەنێو بارەگاكەدا گیراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەهۆی هێرشەكەیانەوە ئاگر لەنێو بارەگاكەدا كەوتۆتەوەو ئاگرەكە بۆتە هۆی تەقینەوەی بارەگاكەو تا ئێستا ئەنجامەكانی بەتەواوەتی نەزانراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×