عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس كارتی بایومەتری دەنگدانیان نییەو دەسەڵات دەیەوێت بە كەمترین دەنگ زۆرترین كورسی بهێنێت و پێشی وایە دەسەڵات پلانێكی هەیە تا لە رێگەی كۆمەڵێك گروپ و رێكخراوەوە دەنگە ناڕازییەكان بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "تائێستا ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تریان نییه، له‌كاتێكدا هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی و یه‌كێتی) له ساڵی 2021دا له هه‌رێمی كوردستاندا 800 هه‌زار ده‌نگیان نه‌هێناوه".
عەلی حەمەساڵح گومان دەكات ده‌سه‌ڵات پلانێكی هه‌بێت له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك گروپ و رێكخراوه‌وه بۆ بایكۆتكردن و وتی "ده‌سه‌ڵات پێیوایه كۆمه‌ڵێك ده‌نگی جێگیری هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك كورسی جێگیر ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی بایكۆتی ده‌كات كۆمه‌ڵێك ده‌نگی ناڕازییه".
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان وتیشی"ده‌نگی پارتی له نێوان ساڵی 2018 بۆ ساڵی 2021 له‌بری ئه‌وه‌ی زیادبكات، 106 هه‌زار ده‌نگی كه‌میكردوه و دابه‌زیوه بۆ 581 هه‌زار ده‌نگ و له 16%ی ئه‌وانه بوه كه له كوردستان مافی ده‌نگیان هه‌بوه، زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره زیاتر كه‌مده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه ده‌نگه‌كانی كه‌می كردوه، "زۆرنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی بوه، به‌ڵام له هه‌مو پارێزگای سلێمانیدا 123 هه‌زار ده‌نگی هێناوه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021، به‌ڵام بۆ براوه بو؟ چونكه خه‌ڵك نه‌چو بۆ ده‌نگدان".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی"له ساڵی 1991وه بۆ ئێستا یه‌كه‌مجار ده‌بێت كه حزبی حوكمڕان له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كۆمسیۆندا نابێت، ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی گرنگه، له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌سه‌ڵاتی نه‌بو ده‌نگه‌كانی كه‌میكرد، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به كه‌مترین ده‌نگ زۆرترین كورسی بهێنێت، بۆیه هه‌وڵی بایكۆت ده‌دات، پرسیاریش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌مو شتێكیان مسۆگه‌ر كردوه كه‌واتە ئه‌و شه‌ڕه چییه كه له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان ده‌یكه‌ن".