لە زاپ درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی توركیا تێكشكێندرا
  2024-03-07       325       

هەپەگە ئاشكرایكرد، دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن هێزەكانی یەژاستارەوە، درۆنێكی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ-ی باشوری كوردستان تێكشكێندراوە.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ 6ی ئادار درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی سوپای توركیا لەلایەن هێزەكانی یەژاستارەوە بە ئاسنامەوە تێكشكێندرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژانی 29ی شوبات و 5ی ئادار سەنگەرەكانی گەریلا لە شاخی جودی لە رۆژئاوای زاپ، چوار جار بە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، بۆردومان كراون و 5ی ئادار لە ناوچەی خواكورا سەنگەرەكانی گەریلا جارێك بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە نێوان 1 تا 6ی ئادار لە ناوچەی مەتینا گۆڕەپانەکانی بێشیلی، شێلازێ، دەرگەلێ، بازێ، سەری مەتینا 11 جار، لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار 10 جار، لە ناوچەی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، گۆشین، ئاوی لۆلان و سنین 11 جار، لە ناوچەی گارە گۆڕەپانەکانی نەقەبی خێر، شاخی زەنگل، کانیسارک، دێرەش، دەشتی کافیا، گرێ سێدارێ 10 جار، لە ناوچەی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم 2 جار بە گشتی 44 جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×