لە سلێمانی هاوڵاتییەك كوژرا
  2024-03-07       574       

ئەمشەو پێنجشەممە، لە شەڕی نێوان دو دراوسێدا لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی کەسیك گیانی لەدەستداو کەسێکی دیکەش بریندار بو.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان شەڕەكە بەهۆی كێشەی منداڵەوە لەنێوان دو بنەماڵەدا لە گەڕەكی راپەڕین دروست بوەو لە ئەنجامدا كەسێك بە گوللـە كوژراوەو یەكێكی دیكەش برینداربوە.

تەرمی كوژراوەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی سلێمانی، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×