پێگەی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە
  2024-03-08       221       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 2ی 3 تا 8ی 3ی 2024، زیاتر لە 11 ملیار دینارە كە لەو بڕە لەسەدا 55ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 2ی 3 تا 8ی 3ی 2024،، 11 ملیار و 562 ملیۆن و 841 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 308 ملیۆن و 290 هەزار دیناری واتە 55%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 742 ملیۆن و 157 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو 3 ملیارو 512 ملیۆن و 392 هەزار دیناری واتە 30%ی مەقاسەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×