"8ی مارس رۆژی دەنگ هەڵبڕینە نەك رۆژی ئاهەنگ"
  2024-03-08       182       

ئەمڕۆ 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنانە، چالاكوانێكی داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، 8ی مارس، نە رۆژی جلی كوردییەو نە رۆژی ئاهەنگە، بەڵكو رۆژی دەنگ هەڵبڕینە بەڕوی بازرگانان بە لەش و توانا و كەرامەتی ژن.

ئاوێنە: بەهار مونزیر، چالاكوانی داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بە بۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنانەوە، نوسیویەتی"8ی مارس ڕۆژی خەباتی ژنانە بەرامبەر زوڵم، ستەم و نایەکسانی، ڕۆژێك بۆ هەمو ژنان لە جیهان لەیەك کاتدا هاوخەبات و پاڵپشت و بەردەوام بۆ ژیانێکی باشتر."

وتوشیەتی"رۆژی 8ی مارس نە ڕۆژی جلی کوردییە نە ڕۆژی ئاهەنگە بەڵکو ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینە بەڕوی بازرگانان بە لەشی ژن، توانای ژن، کەرامەتی ژن، ڕۆژی وەستانەوەیە بەرامبەر پیاوسالاری و سیستمی پاتریارکی."

ئەو چالاكوانە پێشی وایە دەبێت رۆژی 8ی مارس لە کوردستان جیابکرێتەوە لە "ڕۆژی خۆڕازاندنەوە و پۆشینی جلی کوردی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×