شارەزایەك لەبارەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم: تۆپەكە لە گۆڕەپانی بەغدایە
  2024-03-08       410       

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوریی عێراقی، رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی هەرێم لەسەدا 16ی كۆی فەرمانبەرانی عێراق پێكدەهێنێت و لەبارەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی بەغدایە.

ئاوێنە: نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك وتویەتی، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی هەرێمی كوردستان 658 هەزار فەرمانبەرەو ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی عێراق 4 ملیۆن و 57 هەزار فەرمانبەرە.

وتوشیەتی، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی هەرێمی كوردستان لەسەدا 16ی كۆی فەرمانبەرانی هەمیشەیی عێراق پێكدەهێنێت.

ئەو شارەزا ئابورییە عێراقییە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا، بە بانكیكردنی موچە تەنیا فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناگرێتەوە بەڵكو خانەنشینان و موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە كە بەوەش ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم دەگاتە یەك ملیۆن و 250 هەزار كەس و بۆ ئەوەش ئێستا تۆپەڕەكە لە گۆڕەپانی بەغدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×