داوای داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەکانی هەرێم دەکرێت
  2024-03-08       445       

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێویستە حکومەت کۆتایی بە بونی دەروازە سنورییە نافەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان بهێنێت.

ئاوێنە: فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 22 دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی بەغدان، پێویستە کۆتایی بەو دەروازانە بهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردن لە دەروازە سنورییەکان گرنگە و پێویستە بخرێتەسەر سەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق، چونکە مەترسیی هەیە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی پیشەسازی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×