رێكارە یاساییەكان بەرامبەر بە جێبەجێ نەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئاشكرادەكرێن
  2024-03-08       646       

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی جێبەجێ نەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەخاتەڕو و دەڵێت، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی وتویەتی، هەر دەسەڵاتێك بڕیارەكان جێبەجێ نەكات پێشێلی دەستوری كردوەو ئەوەی زیانی بەرکەوتوە لەجێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە 23/11/2022 دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە کە تاکو ئێستا کاری پێ دەکرێت، دادگا بڕیاریدا هەرێم یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق کار پێ بکات، تاکو موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێ (کەمترین موچە تێیدا 500 هەزار دینارە).

سۆران عومەر بۆ بەدواداچون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق،  بەنوسراوی ژمارە (703/د) لە (2/2/2024) سکاڵای خانەنشینانی گەیاندۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی ئەوەی كە ئایا هەر کەس و دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات ڕێکاری یاسایی چی دەبێت بەرامبەری؟

بە نوسراوێك ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق وەڵامی داوەتەوەو وتویەتی، هەر دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات دەستوری پێشێل کردوەو

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەشی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات لەلایەن ئەوەی زیانی بەرکەوتوە لەجێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە بەپێی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) ژمارە (22)ی ساڵی 1971 (إجرائيا) و مادەی (329/2) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×