سبەینێ باران دەبارێت
  2024-03-08       295       

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاوازەکان نمەباران دەبارێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت و بە گشتیی ئەگەری نمەباران هەیە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاوازەکان نمەباران دەبارێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما یەک دوو پلە دادەبەزن.

هەروەها لەبارەی کەشوهەوای سبەینێەوە کەشناسیی دەڵێت: ئاسمان هەور دەبێت و بە گشتیی ئەگەری نمەباران هەیە، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانیش مامناوەند و تاوە باران دەبارێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×