لیژنەی باڵای بینینی مانگ: سبەی یەكەم رۆژی رەمەزان دیاری دەكەین
  2024-03-09       262       

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەكشەممە، لیژنەكەیان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

ئاوێنە: لەلیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سبەی یەکشەممە ١٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢٤، کاتژمێر (٥⁄٣٠ ) ئێوارە، لێژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو لیژنەكە "لەچەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و لەسەر بنەماو بەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×