تەقینەوەی مینێکی هەڵگیراوە لەبارەگای پاسەوانی سنور لەھەولێر قوربانی لێکەوتەوە
  2024-03-10       253       

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی هەڵگیراوە لە بارەگای پاسەوانی سنوور لە نزیک هەولێر، سێ پاسەوان گیانیان لەدەستدا.

 کەمێک پێش ئێستا لەنێو بارەگای پاسەوانی سنوور لە گوندی کانی قرژاڵە مینێکی هەڵگیراوە تەقییەوە.

 رووداوەکە لەو شوێنەدا بووە کە پاسەوانی سنوور تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجامدەدەن، لەکاتی مەشق و راهێنان لەسەر مینی هەڵگیراوە دەستکاری چەند مینێکی هەڵگیراوەیان کردووە و مینێک تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ پاسەوان گیانیان لەدەستدا.

ئەوانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە هەرسێکیان دانیشتووی هەولێرن تەمەنیان لەسەرووی 45 ساڵانەوەیە، ناویان رزگار مەجید، عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی یە.

پەیوەست بە رووداوەکە فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور رایگەیاند، ئەو پارچە مینانە لە ناوچە سنوورییەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بوون .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×