له یادی 11ی ئاداردا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له گرنگیی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی كوردستان ڕێگه نادات عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاداری 2024، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامێكی له ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئادار بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌مڕۆ په‌نجا و چوار ساڵ به سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت كه ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانیی نه‌مر".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "شۆڕش و خۆڕاگری وقوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان، حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراقی ناچار كرد دان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستاندا بنێت. به تایبه‌تی ڕێككه‌وتن له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كاتی و داننان به‌وه‌ی عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی (عه‌ره‌ب و كورد) پێكهاتووه و ده‌ستووریش دان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌نێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌ڵام دواجار ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق، له ڕێككه‌وتننامه‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه و په‌نای برده‌وه بۆ شه‌ڕ و دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ره‌نجام عێراقی دووچاری ماڵوێرانی و كاره‌ساتی گه‌وره كرد كه تا ئێستاش خه‌ڵكی عێراق، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
له په‌یامه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "له‌م یاده‌دا، جه‌خت له پێویستی و گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز ڕێگه نادات مافه‌كانی پێشێل بكرێت و سته‌م و زۆرداری لێ بكرێت و عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی".