"پاش تەواوبونی وردبینی، بەغدا موچەی فەرمانبەرانیش دەنێرێت"
  2024-03-11       319       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی 130 ملیار دینار بۆ موچەی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێم، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پاش تەواوبونی وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران پارەی ئەوانیش دەنێردرێت.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەزارەتی دارایی 130 ملیار دیناری موچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و خاوەن پێداویستی تایبەتی ناردوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ بە دو نوسراو وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەزامەندی وەزیری دارایی بڕی (119 ملیارو 810 ملیۆن دینار)ی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ناردوە لەگەڵ (10 ملیارو 967 ملیۆن دینار) بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كە بە كۆی گشتی 130 ملیارو 777 ملیۆن دیناری خستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە وتشویەتی"چاوەڕێ دەکرێ پاش تەواوبونی وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران، (بەغدا) پارەی ئەوانیش بنێرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×