رێبوار تەها: بڕیاری تۆماركردنی ئاوارەكان وەك دانیشتوی كەركوك راگیراوە
  2024-03-11       296       

رێبوار تەها، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەڵێت، بڕیاری تۆماركردنی ناوی ئاوارەو ئەو هاوڵاتیانەی لە ناوچەكانی دیكەی عێراقەوە هاتونەتە شاری كەركوك وەك دانیشتوی كەركوك لە فەرمانگە فەرمییەكان راگیراوە.

ئاوێنە: رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"سەبارەت بە هەواڵی تۆمارکردنی ناوی ئاوارەو ئەو هاوڵاتیانەی لەناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هاتونەتە شاری کەرکوک وەک دانیشتوی کەرکوک لەفەرمانگە فەرمییەکان، بۆ هەمو لایەکی رون دەکەینەوە کە پاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ئەو بڕیارە راگیراوە و کاری پێی ناکرێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بڕیاری لەو جۆرە پێویستە بە راوێژو گفتوگۆو بەپێی رێکارە یاسایی و دەستورییەکان بێت، ئەگەر نا بەدڵنیاییەوە بەهیچ جۆرێک کاری پێ ناکرێت و نایاسایی و نادەستورییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×