"بەغدا بە چوار لیست نزیكەی 568 ملیار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم"
  2024-03-11       305       

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست نزیكەی 568 ملیار دیناری بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ئاماژەی بەوەشداوە كە لیستەكان پێكدێن لە؛ لیستی یەکەم: خانەنشینی مەدەنی و سەربازی. لیستی دوەم: خاوەن پێداویستی تایبەت. لیستی سێیەم: کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان. لیستی چوارەم: 37 وەزارەت و دەستەو سەرۆکایەتییەکان و ئەنجومەنی دادوەری.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: لیستی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و  ئەنجومەنی ئاسایش نەنێردراوە کە 300 ملیار دینارەو پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ دابینی بکات.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×