ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاشكرایكرد، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد، لەبەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.
ڕێكخراوهكه ڕایگهیاندوه، ئهو دوو بەندکراوه کورد ناویان (موعین سەلاوەرزیزادە) تەمەن 58 ساڵ خەڵکی شاری ئاودانانو (مەنسور مەنسوری) خەڵکی شاری سەراوڵەیهو لەبەندیخانەی ناوەندی ئیلام سزاكهیان بهسهردا جێبەجێکراوه.
ڕاشیگەیاندوە، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گواسترابونەوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ساڵی 2023دا سزای سێدارەی 151 بەندکراوی کورد لەبەندیخانەکانی ئیلام جێبەجێکراوە.