دادگاى فیدراڵى عێراق هەڵوێستێکى نوێى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیاند
  2024-03-12       543       

دادگای فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت کە پەیوەستکردنی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە، و دەبێت پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە وادەى خۆى بنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق هەواڵێکی دەربارەی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختی لە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان کردبووەوە، بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئاداری هەرێمی کوردستان.

ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی دەڵێت: “بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات و کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکانیشی کردووە بە مەرجی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار”.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بە چەند نووسراوێک بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات جەختیشیکردەوە کە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی، مووچەی مانگی سێ بۆ فەرمانبەران نانێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×