توركیا ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌ناو خاكى هه‌رێم راگه‌یاند
  2024-03-12       500       

وه‌زیرى به‌رگریی توركیا ئاشكرایده‌كات، پێش هاتنى هاوینى ئه‌مساڵ كۆتایی به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌هێنین و ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى فراوان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین”.

ئاوێنە: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى ئازار، رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركى له‌سه‌رزارى یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، “له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى، یه‌شار گوله‌ر تاوتوێى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى فراوانى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا كردووه‌، به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌ چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌، “ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌ قوڵى 40 كیلۆمه‌تر له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و سنوورى عێراق و توركیا و سوریا ده‌گرێته‌وه‌”.

یه‌شار گوله‌ر ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ورده‌كارى زیاتر له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى توركیا له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا بكات و ته‌نیا وتویه‌تى: “ئۆپراسیۆنه‌كه‌، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى زه‌مینى ده‌بێت”.

وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له‌ قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، “پێش هاتنى هاوینى ئه‌مساڵ كۆتایی به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌رده‌هێنن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×