مامۆستایەکى زانکۆ: بە کشانەوەی دادوەرێک دادگای باڵای فیدراڵی پەکی ناکەوێت
  2024-03-12       386       

مامۆستایەکى زانکۆ دەڵێت، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری کشاوەتەوە، دەستی لە کارنەکێشاوەتەوە، کشانەوە رێوشوێنێکی کاتییە و ئامانج لێی فشارکردنە، واتە دەکرێت لە دەرفەتێکی دیکەدا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، دەشڵێت، بە کشانەوەی ئەم دادوەرە دادگای باڵای فیدراڵی پەکی ناکەوێت و کارەکانى داداگاکە بەردەوام ئەبێت، چونکە چوار ئەندامی یەدەگی ھەیە، شوێنەکەى پڕ ئەکەنەوە.

ئیسماعیل نامیق هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا لە یاسا و مامۆستاى زانکۆ لەبارەى دەست لەکارکێشانەوەى دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامى کورد لە دادگاى فیدڕاڵى عێراق لە نووسینێکدا لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئیسماعیل نامیق باسى لەوەشکردوە، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری کشاوەتەوە، دەستی لە کارنەکێشاوەتەوە، کشانەوە رێوشوێنێکی کاتییە و ئامانج لێی فشارکردنە، واتە دەکرێت لە دەرفەتێکی دیکەدا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

دەشڵێت، ئایا بە کشانەوەی ئەم دادوەرە دادگای باڵای فیدراڵی پەکی ئەکەوێت؟ نەخێر داداگاکە بەردەوام ئەبێت، چونکە چوار ئەندامی دیکەی یەدەگی ھەیە، شوێنی ئەم دادوەرە پڕ ئەکەنەوە.

باسى لەوەشکردووە، پارتی ئەگەر دەیەوێت فشار بکات، ئەبوو سەرەتا وەزیرەکانی بکشاندایەتەوە، پاشان جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی، دوای ھەموویان ئەم دادوەرەی بکشاندایەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عەبدولڕەحمان زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بڕیارانەی لەم دوییانەدا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق دراون دەست لەکار دەکێشمەوە، دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەپێی ڕای زۆرینە دەدرێت و گوێ لە دوو ئەندامە کوردەکان ناگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×