مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڕەشەی ئەوە دەکات، هەولێر لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرێتەوە.
مەڵبەندی سێی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی کردووە دەڵێت "بەڵام وەبیرتان دێنینەوە، ئێوە هەولێرتان بەتانك و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورك درێژەتان بەم داگیرکردنەدا".
دەشڵێت "بەڵێ وەری دەگرینەوە، بەڵام بەڵام بەتانك و تۆپی داگیرکەران نا، بەڵکو بەدەنگی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر و بەقانون و بەدادگە لێتان وەردەگرینەوە، خۆ تێگەیشتن؟ ئەگەر هەر تێنەگەیشتن ئەوا لە 2024/6/10 زۆر باش تێتان دەگەیەنین".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
بەکورتی بۆ لقی دوو
هەرچەندە نەماندەویست بەم مانگی پیرۆزەی ڕەمەزان ، بەوەڵامدانەوەی تۆقیوەکانی لقی دووی پارتی ، سەری خەڵکی هەولێر بیەشێنین .
بەڵام وەبیرتان دێنینەوە، ئێوە هەولێرتان بەتانك و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورك درێژەتان بەم داگیرکردنەدا .
ئێوە بە چییەوە دەنازن ، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە هەولێر و دهۆکتان کردووە بەزیندانی ئازادیخوازان و سەرخان و ژێرخانی کوردستانیشتان تاڵانکردووە و لەڕێگەی باج و سەرانەش دزی لەگیرفانی هاوڵاتیانیش دەکەن .
چۆن ڕووتان دێ تۆمەتی دزی و جەردەیی ئاراستەی بەرامبەرەکەتان بکەن ؟
ئێوە جگە لە سامانی هەرێم ، موچەی مامۆستا و پارووی دەمی منداڵانیشتان دزیووە .
بەڵێ وەری دەگرینەوە ...
بەڵام بەڵام بەتانك و تۆپی داگیرکەران نا .
بەڵکو بەدەنگی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر و بەقانون و بەدادگە لێتان وەردەگرینەوە .
خۆ تێگەیشتن ؟
ئەگەر هەر تێنەگەیشتن ، ئەوا لە 2024/6/10 زۆر باش تێتان دەگەیەنین .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی 3 ی هەولێر