لە كەركوك كوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ كوژرا
  2024-03-12       317       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكێكی نێو شاری كەركوك، تەقە لە كوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ كراو كوژرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكی 55ی باشوری كەركوك، چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە كارمەندێكی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین كردوە كە كوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ بوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەدراوە كە چەكدارەكان چونەتە كوڵانی ماڵی كوژرواەكەو هەڵساون بە كوژاندنەوەی كارەبای مۆلیدەی ماڵەكەی و دوای ئەوەی هاتۆتە دەرەوە لەبەردەم ماڵەكەی گوللـەیەكیان ناوە بەسەرییەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان چەكدارەكان بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتون و تەرمی كوژراوەكەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی كەركوك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×