لە زاخۆ تەرمی گەنجێك لەنێو روباری خابیر دۆزرایەوە
  2024-03-12       194       

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی گەنجێكی 30 ساڵان لەنێو روباری خابیر دۆزرایەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 5:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی گەنجێكی 30 ساڵان بەناوی (ی. أ. ی.)و دانیشتوی زاخۆ لەنێو روباری خابیر لەسنوری گوندی "چەم كورك" دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمە تایبەتەكانی لێكۆڵینەوە چونە شوێنی روداوەكەو پاشان تەرمی گەنجەكە رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا بۆ زانینی هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانەكەی و بەبڕیاری دادوەریس لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە دەستیپێكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×