مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە
  2024-03-13       293       

مەزڵوم عەبدی بۆ ساڵیادی راپەڕینەكەی 12ی ئاداری 2004ی رۆژئاوای كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ سێشەممە، لە یادی بیستەمین ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی  قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاندووە: بە ڕێزێکی زۆرەوە یادی راپەڕینەكەی 12ی ئاداری ساڵی 2004 دەكەینەوە، گەلی کورد بەخودانێكی مەزنی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ژێردەستەیی نیشاندا، ئەمەش بوو بە هێمای گەل دژی ستەم و ڕەگەزپەرستی

دەشڵێت با پێکەوە ئەم یادەوەرییە بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی نەتەوەیی. ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە درێژە بەم دۆزەی قارەمانێتی و ئازایەتی شەهیدانی راپەڕین بدەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×