سبەینێ پشووی فەرمییە
  2024-03-13       210       

بەپێی خشتەی پشووەکان سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، 14 ی ئاداری 2024، بەپێی ڕۆژمێری حكومەت، بە بۆنەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی تێدایە لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×