به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى له‌زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه موچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كات.
ئاوێنە: میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى لەزاری سەرچاوەیەکی خۆیه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆ چوارشەممەیدا بڕیاریداوە موچە دابەشنەکرێت، تاوەکو پارەی دامودەزگا ئەمنییەکانیش له‌به‌غداوه دەگات.
سەرچاوەكه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌شى وتوه، "لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە موچە دابەشنەکرێت تاوەکو لەبەغدادەوە پارەی دامودەزگا ئەمنییەکانیش دەنێردرێت، چونكه ته‌نها پاره‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌كراوه".
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم وتویه‌تى، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوا لەبەغدا دەکات هۆکاری نەناردنی موچەی دامودەزگا ئەمنییەکان ڕونبکاتەوە".