کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت
  2024-03-14       226       

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆ نمە باران لە هەندێ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و لە شەودا کاریگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێ کاتیش هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆ نمە باران لە هەندێ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و لە شەودا کاریگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێ کاتیش هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٥ پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×