لاهور شێخ جەنگی بە لیستی "بەرەی گەل" بەشداری هەڵبژاردن دەكات
  2024-03-14       1032       

لاهور شێخ جەنگی بەلیستی سەربەخۆی "بەرەی گەل" بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.

دوێنێ لەشاری هەولێر حزبی "بەرەی گەل" كۆنگرەی خۆی بەست و تیایدا (160) ئەندام بەشداربوون و سەرۆك و (13) ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەی هەڵبژارد.

دەقی راگەیەندراوی حزبی " بەرەی گەل"

بەرەی گەل ، هەڵهاتنی خۆرێكی نوێیە ، لەدایكبوونی ئومێدێكە لەم هەرێمە پڕ لە نا ئومێدیەدا ، هیوایەكە بۆ بنیادنانی ئایندەیەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان ،رێگایەكە بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە نالەبارەی سی ساڵە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتووە ، هۆكارێكە بۆ بنیادنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دڵسۆز بۆ خەڵكی كوردستان .

بەرەی گەل بەرەی خەڵكە ، گەل و خاك و خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان و ئازادی بیروڕا و مافی هاوڵاتی گرنگترین ئامانجەكانیەتی . 

هەمووان بەرەی گەل دەكەینە بنیادی ئایندەیەكی گەش بۆ خۆمان و نەوەكانمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×