نرخى هه‌رسێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین داده‌به‌زێت
  2024-03-14       210       

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەسلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت‌و بۆ ھەرسێ جۆرەکەی بەنزین، 25 دینار لەنرخەکەی کەمدەبێتەوە.

بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەرسێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار لەنرخەکەیان دادەبەزێت کە ھۆکارەکەی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین‌و کەمی خواست لەسەر بەنزین دەگەڕێتەوە لەسلێمانی.

ئاماژەی بەوەشدا، بەنزینی نۆرماڵ لە850 دینارەوە دەبێتە 825 دینارو موحەسەنیش لە1075 دینارەوە دەبێتە 1050 دینارو بەنزینی سۆپەریش لە1225 دینارەوە دەبێتە 1200 دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×