موسەننا ئەمین: پڕۆسەی تەوتینكردنی موچە پێویستی بە كاتە
  2024-03-14       353       

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە كاتەو ناكرێت پڕۆسەكە لە یەك مانگدا سنورداربكرێت.

ئاوێنە: موسەننا ئەمین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتوە"دەبێت لەلایەن هەردو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەرەنتی بكرێت" و ئاماژەی بەوەشداوە كە پڕۆسەی تەوتینكردن پێویستی بەكاتەوە ناكرێت لە یەك مانگدا سنورداربكرێت.

هەروەها وتوشیەتی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەرەنتیكردنی مافی فەرمانبەرانە بەشێوەیەك كە موچەكانیان تەوتینبكرێت لە بانكە باوەڕپێكراوە لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم و وردبینیكردنی لەلایەن بانكە فیدراڵییەكان و دیوانی چاودێریی داراییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×