سەعدی پیرە: یەكێتی 200 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت
  2024-03-15       352       

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات. دەشڵێت، یەكێتی لەهەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن 200 كاندیدی دەبێت.

ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای رەسمی یەكێتی وت، لە کۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتییدا ھەوڵدەدرێت کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.

وتیشی، بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردن ژمارەیەک کاندید کە پێشتر لەلایەن مەڵبەندەکانی یەکێتیەوە دەستنیشانکراون و بە ھەڵسەنگاندنی لیژنەدا تێپەڕیون دەنگیان لەسەر دەدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردن دو ئەوەندەی ژمارەی کورسییەکانی ئەو بازنەیە کاندیدی دەبێت، واتە بەکۆی گشتی لەھەر چوار بازنەکەی ھەڵبژاردندا بە 200 کاندید بەشداری دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×