كۆڵبەرێك دوای نۆ رۆژ لە برینداربونی بەتەقەی هێزەكانی ئێران، گیانی لەدەستدا
  2024-03-15       162       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، عەتا حسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان دوای نۆ رۆژ لە برینداربونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لە یەکێک لە نەخۆشخانەكانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: رێكخراوی هەنگاو لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، شەوی رابردو عەتا حسێنی، کۆڵبەری تەمەن 32 ساڵان و خەڵکی گوندی "بلەبزان"ی سەر بە شاری پاوە، دوای 9 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەكی كرماشان، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

عەتا حسێنی، ڕۆژی چوارشەممەی رابردو(6ی مارس) لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکرا و بەسەختی برینداربو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×