دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
  2024-03-15       262       

جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە شۆفێران ئاگاداری سەپێچییەكانیان بن و لە ئەگەری دووبارە و سێبارە كردنەوەی هەمان سەپێچی سزای توند رووبەڕوویان دەكرێتەوە.

 حاكم سەڵاح حەسەن قادر، جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لەڕووی یاساییەوە هەر كەسێك بەبێ مۆڵەت شۆفێری بكات، بۆ یەكەمجار سزای دارایی دەدرێت بەبڕی (250) هەزار تاوەكو یەك ملیۆن دینار".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەكاتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكەدا بۆ ماوەی یەك مانگ زیندانی دەكرێت".

روونیشیكردەوە:" ئەگەر بێت و شۆفێر سەرپێچییەكە بۆ سێجار بووبارەكردەوە، بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی دەكرێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×