کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بارانبارینەکە لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
هاوکات، کەشناسی بڕی بارانبارینی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 9ـی ئەمشەو بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد، زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسۆر باریوە کە پێنج ملیمهتر بووە و کەمترین بڕی بارانیش لە هەڵشۆ بووە کە بڕی 0.2 بارانی لێ باریوە.
ئەوەشی خستووەتەروو، لە ماوەی ئەو 12 کاتژمێرەدا لە دەربەندیخان 1.2 ملیمهتر، لە حاجی ئۆمەران 4.8 ملیمهتر و لە چۆمان 3.2 ملیمهتر باران باریوە.