ئایدن مەعروف: لە دەرەوەی لیستی كۆتاكان بەشداری هەڵبژاردن دەكەین
  2024-03-16       260       

ئایدن مەعروف، ئەندامی بەرەی توركمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان وەك بەرەی توركمانی لە دەرەوەی لیستی كۆتاكان، بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

ئاوێنە: ئایدن مەعروف، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵی وتی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسییەكەی كۆتای پێكهاتەكان بە "نادەستوری" ناوبردوەو وتویەتی، دوای ئەو بڕیارە ئەوان لە دەرەوەی لیستی کۆتاکان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی تورکمان و مەسحییەکان لە هەرێم لە پاش ئەو بڕیارەی دادگاکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان كردوە، بەڵام ئایدن مەعروف وتویەتی، ئەوان لە ڕێگەی ئەو لیستەی بە ڕێبەرایەتی بەرەی تورکمانی عێراق پێکدەهێندرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ پارت و دامەزراوەکانی تورکمان لە هەولێر کۆدەبنەوە و وتیشی "دەرگای بەرەی تورکمانی عێراق کراوەیە. لە قۆناغی داهاتودا ناوی کاندیدەکان دیاری دەکرێن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×