پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-03-16       231       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئەگەری بارینی پروشكە باران لە هەندێك ناوچە هەیەو پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن و سبەی یەكشەممەش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ ناوچەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دو تا سێ پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەداو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 20، سلێمانی: 18، دھۆک: 18، کەرکوک: 22، ھەڵەبجە: 21، سۆران: 17، گەرمیان: 24 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×