كونسوڵخانەی ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ رێگری لە دوبارەبونەوەی كارەساتی وەك هەڵەبجە
  2024-03-16       253       

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڵێت، بەردەوام دەبین لە پێكەوە كاركردن بۆ رێگری لە دوبارەبونەوەی كارەساتی هاوشێوەی كارەساتی هەڵەبجە.

ئاوێنە: كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ 36یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا ڕژێمی پێشوی سەدام حسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بوە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان لە ماوەی تەنها 20 خولەکداو لە هەمان کاتیشدا بوە هۆی بەسەختی برینداربونی زیاتر لە 10 هەزار کەسی تر."

كونسوڵخانەكە وتوشیەتی"لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسەباریە بۆ هەمو عێراقییەکان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداو برینداربون."

جەختیشی كردۆتەوە "بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرەنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×