ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی ههڕهشهی دهستپێكردنهوهی خۆپیشاندان دهكاتو رایدهگهیهنێت، ئەگەر چیتر موچە دوا بکەوێت یان دەستکاری بکرێت و کەمتەرخەمیی لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی بکات، ئەوا هەمو ڕێگایەکی فشارو ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمیاندا کراوەیەو لەداهاتویەکی نزیکدا شەقامی سەرجەم شارو شارۆچکەکان پڕدەکەن لەدەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی.
ئاوێنه: دابەشنەكردنی موچەی مانگی شوبات نزیكدەبێتەوە لە 45 ڕۆژ، وەزارەتی دارایی فیدراڵ موچەی تەواوی فەرمانبەرانی ناردووە، بهڵام حكومەتی هەرێم دابهشكردنی ڕاگرتووه، بهپاساوی نهناردنی موچهی هێزه ئهمنییهكان.
بهو هۆیهوه، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی ئهمڕۆ شهممه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا هاتووه، "پاش بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی لەبەرژەوەندی موچەخوراوانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێمان دەکرد دەسەڵات واز لەچەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان بهێنێت و ئاسانکاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بکات، بەڵام بەداخەوە وەک دەبینین دەسەڵات سورە لەسەر سزادان و برسیکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێشتر کەلەڕەقیی و پێداگیریی دەسەڵاتمان لە چەسپاندنی ئابوری سەربەخۆ و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بینیی؛ کە دەرئەنجامەکەی لە خزمەتی بنەماڵە و حیزبەکاندا بو، ماڵوێرانی و بەشمەینەتییەکەشی بۆ هاوڵاتییان و موچەخۆرانی ستەملێکراو بو، لە ئێستاشدا جارێکی دیكه، دەسەڵات بەپاساوی گاڵتەجاڕانەی دروستکردنی هەژماری من و نەناردنی لیستی ناوی هێزە سەربازییەکان، دەیەوێت خۆی لە پابەندیی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بدزێتەوە".
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی دهشڵێت، "هۆشداری توند بە دەسەڵات دەدەین، کە ئەگەر چیتر موچە دوا بکەوێت یان دەستکاری بکرێت و کەمتەرخەمیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی بکات، ئەوا هەمو ڕێگایەکی فشار و ناڕەزایەتیی مەدەنیی لەبەردەمماندا کراوەیە و لە داهاتویەکی نزیکدا شەقامی سەرجەم شار و شارۆچکەکان پڕدەکەین لە دەنگی بەرزی ناڕەزایەتیی. (ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارەش بەتەنها لە بایکۆت و خۆپیشانداندا ناوەستێت)".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "ئەگەر دەسەڵاتی سنوری زۆنی سەوز ڕاستگۆیە لەگەڵ خۆی و دادگای فیدراڵیی و خەڵکی ئەم سنورە، ئەوا با ڕاستەوخۆ لیستی موچەخۆران بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی و ڕێگەبدات بەزویی لەڕێی یەکێک لەبانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین کارت بۆ موچەخۆران دروستبکرێت؛ چونکە بڕیاری دابەشکردنی ڕاستەوخۆی موچەی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان؛ لەلایەن هەمان دادوەرو دادگا و لە هەمان ڕۆژدا، دەرچوە، ناکرێت بۆ یەکێکیان خۆڵەمێشیانە مامەڵە بکەیت و بۆ ئەوی تریان شایی بگێڕیت".