دو ئه‌ندامی كورد له‌لیژنه‌كانی دارایی‌و ئابوریی پەرلەمانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌غدا پاره‌ی دیكه نانێرێت‌و دەبێت هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوخۆ کورتهێنانی موچه پڕبکاتەوە.
ئاوێنه: هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 561 ملیار دیناری خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردویدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه زیاتر له 300 ملیار دینار كورتهێنانیان هه‌یه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردویه‌تی به‌شی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران ناكات، به‌و هۆیه‌وه دابه‌شكردنی موچه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگیراوه.
شه‌وی ڕابردو ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم وتی، هه‌وڵه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ به‌غداو داوای پارەی زیاتریان لەوەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ دابەشکردنی موچە.
له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی دیكه بۆ هه‌رێم، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، ڕایگه‌یاند، "بەتەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم وت بۆ پارەی بەشێکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانتان نەناردووە؟ ئەویش وتی، لیستی ناو نێردرابێت پارەی بۆ نێردراوە. ئەوانەی پارەیان بۆ نەنێردراوە، لیستیان نەبووە".
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، ئەوان پارە نانێرن بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی "کۆد یان ژمارە". وتیشی، "وەزارەتی دارایی عێراق پارە نانێرێت تاوەکو لیستی بۆ نەنێردرێت".
هەروەها سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، "حکومەتی عێراق پارەی بۆ موچە خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچی دیکە نانێرێت تا لیستی بۆ نەنێردرێت؛ دەبێت هەرێمی کوردستان لەداهاتی نێوخۆ کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە".