بكوژی ئەندامەكەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستگیركرا
  2024-03-17       386       

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بكوژی ئەندامەكەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی راگەیاند. 

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، پاش لێكۆڵینەوە بەدواداچوون ،لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری ڕووداوی كوشتنی ئەندامەكەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستگیركرا.

ئێوارەی دوینێ لە زرگوێز تەقە لە "شوعەیب زارعی" ئەندامی كۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كراو كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەندامەكەی كۆمەڵە لەلایەن ئەندامێكی تری حزبەكەی خۆیەوە تەقەی لێكراوە و تائێستاش نازانرێت ھۆكاری رووداوەكە بەھۆی چییەوە بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×