دادگاى فیدراڵى سکاڵاى تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى ڕەتکردەوە
  2024-03-17       249       

دادگاى فیدراڵى سکاڵاى تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە لە تایبەتمەندى ئەواندا نییە.

ئاوێنە: دواى ئەوەى ئەمڕۆ، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى سکاڵایان لەسەر ڕاگرتنى پلەبەرزکردنەوە لە دادگاى فیدراڵى تۆمارکردبوو، ڕایانگەیاند، کە دادگاى فیدراڵى لە بەرژەوەندى ئەوان بڕیاریداوە و پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەپێى بڕیارى دادگا سکاڵاکە ڕەتکراوەتەوە.

لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیدا هاتووە، کە سکاڵاى تایبەت بە ڕاگرتنى پەلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەتکراوەتەوە، لەبەرئەوەى بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە لە تایبەنتمەندى دادگاى فیدراڵیدا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×