لە شاخی دەربەند لە سنووری شارۆچکەی قەڵادزێ، کارمەندێکی بازگەی بانوە قەل لە شاخ کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە گیانی لە دەستدا، بە پێی زانیارییەکان ئەو کارمەندە بۆ کۆکردنەوەى گژوگیای بەهارە چووەتە سەر شاخ.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری شارۆچکەی قەڵادزێ، کارمەندێکی بازگەی بانوە قەل، لە نزیک بازگەکەی لە شاخی دەربەند بە هۆی کەوتنە خوارەوەوە لە شاخ گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی بازگەی بانوە قەل ناوی (قادر حەمە بایزە)ـە، خەڵکی گەڕەکی مام قاسمە لە شارۆچکەی قەڵادزێ و لە کاتی دەوامی ئاسای خۆیدا بووە.
هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسە بە مەبەستی کۆکردنەوەى گژوگیای بەهاریی ڕووی لە شوێنەکە کردووە و بەهۆی سەختی شاخەکەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە.
ئێستاش تەرمەکەی بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە.