باخچەلی: لە تورکیا کێشەی کورد نییە
  2024-03-17       578       

سەرۆکی مەهەپەی توركی رایگەیاند لە تورکیا کێشەی کورد نییە و لەبەرامبەردا کێشەی جوداخوازی و تیرۆر هەیە

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئاداری ساڵی 2024 دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە 14هەمین كۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "جەهەپە کە کەوتوونەتە پارەبژاردن، دوای 14 ڕۆژی دیکە باجی ڕێککەوتنیان لەگەڵ 'دەم' و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە لەژێر دەمامکی هاوپەیمانی بۆ شاردەدەن".

ئاماژەی بەوەشكرد، وتیشی: "هەرچەشنە جیاکاریی، جوداخوازی، ڕەگەزپەرەستی، دووژمنایەتی بیگانە، حەفت قات لەژێر پێماندایە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە تورکیا کێشەی کورد نییە و لەبەرامبەردا کێشەی جوداخوازی و تیرۆر هەیە" و ڕایگەیاند، "کێشەی تیرۆری جوداخواز لە سەدەی نوێدا بە دڵنیاییەوە کۆتایی پێ دێت".

لەبارەی لێدوانێکی سەرکۆمار ئەردۆغان کە ڕایگەیاندبوو، ئیتر یاسا ڕێگەی پێ نادات و ئەوە دوایین هەڵبژاردنە کە بەشداری تێدا دەکات، سەرۆکی مەهەپە، باخچەلی گوتی: "نابێ داببڕێی، گەلی تورک بە تەنیا نابێ جێ بهێڵیت، لە پاڵتین و دەمانەوێت وەک سەرۆکێکی ڕزگارکەر لە سەردەی نوێدا بتبینین".

لە کۆتایی كۆنگرەكەدا دەوڵەت باخچەلی لە 14 هەمین كۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا بە بەدەستهێنانی دەنگی هەزار و 295 ئەندامەکە، جارێکی دیکە بووبەوە سەرۆکی گشتیی مەهەپە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×