یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئابوری خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و هه‌رچی زووه له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته موچه دابه‌شبكرێت.
ئاوێنه: سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئێستای مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات له‌و داهاته‌ی به‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت موچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان.
ده‌شڵێت، راسته به‌غدا له‌مپه‌رو بیانوو رێگریی زۆر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ناردنی بودجه‌و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بگرێت، بۆیه ناكرێ بیانوی نه‌ناردنی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، بۆیه داوا لهئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لیستی موچه بڵاوبكاته‌وه."
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 561 ملیار دیناری خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ 17ی 3ی 2024، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردویدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه زیاتر له 300 ملیار دینار كورتهێنانیان هه‌یه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردویه‌تی به‌شی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران ناكات، به‌و هۆیه‌وه دابه‌شكردنی موچه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگیراوه.