دوای بەربانگ چالاكییەكان نەورۆز لەسلێمانی دەستپێدەكات
  2024-03-17       278       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی به‌رنامه‌ی‌ فێستیڤاڵی جه‌ژنی‌ نەورۆزی ئەمساڵی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لەدوای بەربانگی رۆژوانان چالاكییەكان دەستپێدەكات‌و تا درەنگانی شەو دەخایەنێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لیژنەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی نەورۆزی كوردەواری كۆبوەوەو بڕیاریان لەسەر چەندین چالاكی هونەری و كلتوریدا كە لەمیانی فێستیڤاڵەكە لەئێوارەی رۆژی 20/3/2024 لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) نمایشدەكرێن.

جیاواز له‌ساڵانی‌ ڕابردو، نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ چالاكییه‌كانی‌ نه‌ورۆز له‌شه‌ودا ئه‌نجامبدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، سەرەتا خوانی بەربانگ بۆ زیاتر لە 100 كرێكاری ژینگەپارێز رێكدەخرێت، لەدوای بەربانگی رۆژوانانیش چالاكییەكان دەستپێدەكات‌و تا درەنگانی شەو دەخایەنێت. 

چالاكییەكانیش جگە لەكردنەوەی مەشخەڵی نەورۆز، بریتین لەگۆرانی‌و میوزیكی كوردەواری‌و چەندین نمایشی سەمای فۆلكلۆری كوردەواری‌و نمایشی چالاكی بەشی هونەری مناڵان و ئەسپسواری و نمایشی ئۆتۆمبێلی كۆن و چەندین چالاكی هەمەڕەنگی تر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×