بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
  2024-03-18       478       

تیمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێم بەیاننامەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاوکردەوەو دەڵێت "لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ناڕاست و نادروست لە سەر بابەتی مووچە زۆر وترا و بڵاوکرایەوە، بۆ راستکردنەوە و گەیاندنی زانیارییەکان بە دروستی و دوور لە موزایدەی سیاسی، مەبەستمان بوو ئەم دوو خاڵە بخەینەڕوو".

 

ئاوێنە: ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:



روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی..

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵ و تەسریباتی ناڕاست و نادروست لە سەر بابەتی مووچە زۆر وترا و بڵاوکرایەوە، بۆ راستکردنەوە و گەیاندنی زانیارییەکان بە دروستی و دوور لە موزایدەی سیاسی، مەبەستمان بوو ئەم دوو خاڵە بخەینەڕوو..

یەکەم: لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەکێتی داوایکرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە بەرەجەژنانە و خەڵک چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت. هەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئێمە قسەیان کرد.. جگە لەوە هەرچییەک وترابێت بە پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێین؛ راست نییە و مەرام و موزایەدەی سیاسی لە پشتە.

دووەم: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە حیزب و تیمی حکومەتیشەوە، سیاسەتێکی میانڕەوانەی گرتووەتەبەر لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم و عێراق و هاوسەنگی راگرتووە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد کە بە خوێنی شەهیدانمان بەدەست هاتوون و ئەمانەتە لە ئەستۆی هەموومان، هەرگیز هەوڵی تێکدانی نێو ماڵی لایەنەکانی هەرێم و بەغدای نەداوە لەپێناو پۆستێکی دیاریکراودا. بۆیە ئەوانەی ئەو هەوڵانە دەدەن، بوونەتە باعیسی رێکنەکەوتن و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر خەڵکی کوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە.

لە کۆتاییدا دەڵێین؛ بەم رەمەزان و بەرەجەژنانە، خۆزگە لەبری بەیاننامە و لێدوان و تەسریباتی ناڕاست، بە هەموومانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەمان بدایە کە زیاد لە 10 ساڵە ماف و شایستەی مووچەخۆرانمان دەستەبەر ناکرێت. خەڵکی کوردستان راستە پشووی درێژە بەڵام ناکرێت ئەو پشوودرێژییە لەبەرچاو نەگیرێت و مافەکانیان پەراوێز بخرێت.

تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×