پەرلەمانتارێكی پارتی: چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتیمان دەكەین بۆ كشانەوە لە بەغدا
  2024-03-18       361       

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا. ئەوەش دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی هەڕەشەی كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرد.

ئاوێنە: سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەك ئەندامێكی تیمی پارتی لە بەغدا چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتویەتی"نەك تەنیا بۆ كشانەوە لە بەغدا، "بەبێ دودڵی پێویست بە روحیشمان بێت فیدای وڵات و میلەت" و سەرۆكی حزبەكەیانی دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دوشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی لە دوای كۆبونەوەی خۆی لە راگەیەندراوێكدا وتی"لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستور و تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×